خواردنی هێلکە و شیر بەیەکەوە ئەم زیانانەی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

هێلکە و شیر لەجیهاندا دوو پێکهاتەی سەرەکی هەموو چێشتخانەیەکن، هێلکە و شیر هەردووکیان ڕێژەیەکی زۆر چەوری سروشتی، پڕۆتین، ترشە ئەمینیەکان و کالیسیۆمیان تێدایە، یارمەتی گەشەی جەستە و مێشک دەدەن، بەڵام خواردنی دوو ماددە لەیەک کاتدا کە دەوڵەمەندبن بە پڕۆتین زیانی دەبێت.

خواردنی هێلکە و شیر بەیەکەوە لەیەک کاتدا کاریگەری لەسەر کرداری هەرس دەبێت و دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، ئازاری گەدە و سکچوون، هەندێک کات دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستیش، لەگەڵ ئەوەشدا تێکەڵکردنی هێلکە و شیر بۆ دروستکردنی نان و بابەتە شیرینیەکان کاریگەری لاوەکی نییە، بەڵام خوادنیان بەیەکەوە لەیەک کاتدا زیانی تەندروستی هەیە.

فوائد تناول البيض النيء مع الحليب | البوابة

زانایان پێیان وایە تێکەڵ کردنی ئەو دوو ماددەیە و خواردنیان بەیەکەوە هۆکارێکە بۆ تێکجوونی کرداری هەرس ئەویش هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان وەک سالمۆنێلا، هەندێک لەو کەسانەی وەرزش دەکەن بۆ دروستبوونی ماسولکەکانیان هێلکەی خاو و شیر تێکەڵ دەکەن و دەیخۆن، بەڵام ئەو کردارە مەترسی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ بۆ ماوەیەکی درێژ زیاد دەکات، بۆ دروستبوونی جەستە و ماسولەکەی بەهێز باشترە بە کوڵاوی بخورێن و بەلای کەمەوە کاتژمێرێکیان لەنێواندا بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی هیچ کێشەیەکی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکانت نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا