ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لە رۆژی یەکشەممە، 1ی ئایار تاوەکو پێنجشەممە، 5ی ئایار پشووی فەرمی بێت و رۆژی یەکشەممە، 8ی ئایار دەوام لە فەرمانگە حکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 1ی ئایار بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە پشووی فەرمییە و ڕۆژەکانی دیکەی هەفتەش هەتا یەکشەممەی داهاتووتر بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێک لەبارەی پشووەکانی جەژنەوە نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا