پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە زنجیرەچیای قەرەچۆغ هەستاون بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لیوای پیادەی 18 بە سەرپەرشتی محیوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە زنجیرەچیای قەرەچۆغ ئەنجامدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پاککردنەوەی ناوچەکە بوو لە پاشماوەکانی داعش.
لایخۆیەوە زریان ئیسماعیل خەلیفە، فەرماندەی لیوای پیادەی 18 وتی، “ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن”.