سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق دەستگیرکرا، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەیەکی شاری موسڵ سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق دەستگیرکرا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەعد کەمبەش دەستگیرکراوە، توشی جەڵتەی دڵ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەعد کەمبەش لەماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە پارەی گشتی سزای چوار ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام لە زیندانی کەڕادە مریەمی بەغدا هەڵات و تا ئەمڕۆ خۆی حەشاردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا