بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی سوپای عێراق تەقییەوە

پۆڵەتیك پرێس: نیگار عومەر
بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی سەربازی سوپای عێراقدا لەگوندی ئیسلاحی سەر بەناحییەی گوڵاڵە تەقییەوە و سێ سەربازی سوپای عێراق لەفرقەی پێنجی لیوای 20 بەسەختی برینداربوون.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بەپۆڵەتیك پرێسی وت: دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی سەربازی فرقەی پێجی لیوای 20ی سەر بەسوپای عێراقدا تەقییەوە، كە بۆ كێوماڵكردنی داعش هاتبوونە گوندی ئیسلاحی سەر بەناحییەی گوڵاڵە، برینی ئەو سێ سەربازەش سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو هێزە نوێیەی، كە هێنراوەتە سنووری خانەقین بەیانی رۆژی پێنج شەممە دەستیان بە كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە كردووە، كە گومان دەكرێت چەكداری داعشی لێبێت.

جگە لەو هێزە نوێیەش هێزی ئاسمانیش بۆردومانی مۆڵگە و شوێنی مانەوەی داعش دەكات لەگوندی ئیسلاح.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا