بۆ جاری دووەم هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بۆ جاری دووەم هێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە عێراق کە هێزەکانی ئەمریکا دەگرێتەخۆی.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چوار موشەک لە جۆری کاتیۆشا بنکەی سەربازی ڤیکتۆریایان کردووەتەئامانج کە هێزە ئەمریکییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەخۆی دەگرێت”.

وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەم هێرشە دوای دوو رۆژ دێت لە کردنەئامانجی بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەڕێی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، پێشتریش بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداریاندا، “پێشبینی دەکەن لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، هێرشەکانی سەر عێراق و سوریا زیادبکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا