عومەر گوڵپی: حکومەت هیچ میکانیزمێک بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ هاووڵاتیان ناگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عومەر گوڵپی، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان دەڵێت، “حکومەت بە هاندانی‌ داشکاندنی‌ لە %15 بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی‌ پارەو قەرزەکانی‌ خۆی‌ لە هاووڵاتیان، بەڵام هیچ میکانیزمێک بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ هاووڵاتیان ناگرێتەبەر”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عومەر گوڵپی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەبارەی چارەنووسی قەرزی هاووڵاتیان و شایستەی دارایی مووچەخۆران ڕایگەیاند، “لە ساڵی‌ (2015)ەوە تا ئێستا، بەهۆی‌ خەرج نەکردنی‌ ژمارەیەک لە مووچەی‌ مانگەکان‌ و پاشەکەوت ‌و لێبڕینی‌ مووچە لە هەندێکی‌ تریان، حکومەت نزیکەی‌ دوو ساڵی‌ تەواوی‌ پارەی‌ مووچەخۆران قەرزارە کە بڕەکەی‌ نزیکەی‌ (بیست و یەک ترلیۆن ‌و شەش سەد ملیار) دینارە، لەو بڕە نزیکەی (هەشت ترلیۆن دینار)ی لە کابینەی نۆیەم بووە، ماوەی شەش ساڵە حکومەت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە و دیار نییە کەی‌ ئەو پابەندییەی‌ لەسەریەتی‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ دەگێڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پێی‌ بڕگەکانی‌ (یەکەم و دووەم) لە ماددەی‌ (13)ی‌ یاسای‌ ژمارە (2)ی‌ ساڵی‌ (2020)ی‌ چاکسازی‌ لە مووچەو دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان، پێویستە وەزارەتی‌ دارایی‌ ئەژمێرێکی‌ بانکی‌ بۆ مووچەخۆرو سودمەندان لە دارایی‌ گشتی‌ بکاتەوە لە پێناو زامنکردنی‌ شایستە داراییەکان و شایستە داراییە خەرجنەکراوەکان، هەروەها رێنماییەک دەربکات بۆ چۆنیەتی‌ مامەڵە لەگەڵ ئەژمێرەکە، تا مووچەخۆران بتوانن سود لەو پارانە وەرگرن لانیکەم بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ ڕسومات‌و قەرزە جۆراوجۆرەکانی‌ تری‌ هاووڵاتیان وەک قەرزی‌ هاوسەرگیریی‌‌و نیشتەجێکردن، بەڵام پاش (20) مانگ لە وادەی‌ جیبەجێکردنی‌ یاساکە، تا ئێستا دیار نییە حکومەت کەی‌ ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکات؟ تەنانەت ئەمەیان پارەشی‌ تێناچێت‌و کەمترین مافە بۆ مووچەخۆران‌و فەرمانبەرو مامۆستایان‌و خانەنشینان.

لە کۆتاییدا باسی لەوەشکرد، “بەمەبەستی‌ زانینی‌ هۆکاری‌ دواکەوتنی‌ ئەم میکانیزمەی‌ سودوەرگرتنی‌ هاووڵاتیان لەو قەرزو پارانەی‌ هاووڵاتیان لای‌ حکومەت هەیانەو کاتی‌ تەواوبوونی‌ ئەژماری‌ بانکی‌ بۆ سودوەرگرتن لە قەرزەکانیان، هەروەها وادەی‌ گەڕاندنەوەی‌ پارەی‌ پاشەکەوتکراوو لێبڕاوی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران‌و مووچەخۆران، هەورەها خستنەڕووی‌ پلان‌و بەرنامەیان بۆ جێبەجێکردنی‌ ئەم پابەندییە داراییە، بە ژمارە (194) لە (20ی‌ 2ی‌ 2022) داوای‌ ڕوونکردنەوەو زانیاریمان لە حکومەت کرد، بەردەوامیش دەبین لەم داوا ڕەوایە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا