لەبارەی تەندروستی گەنجترین حاجی کورد روونکردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە بەشێك لە پەیجەکانی پلافۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا، هەواڵی كۆچی دوایی حاجیە تەمەن 17 ساڵانەکەی شاری سلێمانی بڵاوبووەوە، كۆمپانیای پاڕەزان بۆ حەج و عومرە هەواڵەكەی بە درۆ خستەوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا كۆمپانیای پاڕەزان رایگەیاند، کاکە لاوەند گەشتی حەجی کردووە لەگەڵ ئێمەدایە و سوپاس بۆ خوا زۆر باشە.
کۆمپانیاکە دەشڵێت، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە کەدەڵێن وەفاتی کردووە ، بەداخەوە بۆ ئەو پەیجانەی تەنها لەبەر لایک و کۆمێنت هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە.
لاوەند عەبدولواحید، تەمەنی 17 ساڵەو دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەشتی کردووەو بە بچووکترین حاجی عێڕاقی دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا