سلێمانی.. هۆكاری كەمبونەوەی پشكنینی كۆرۆنا ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە و بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانیش پشكنین كەمبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكرێت.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند،لە ئێستادا پشكنینەكانی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دراوە بە چوار تاقیگەی ئەهلی، بەڵام بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا كەمبووەتەوە.

وتیشی، هۆكاری كەمبوونەوەی پشكنینەكانیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، لە ئێستادا هەموو هاوڵاتیەك پشكنین ئەنجام نادات، تەنها ئەو كەسانە سەردانی تاقیگەكانی پشكنین دەكەن، كە نیشانەیان تێدا دەركەوتووە.

لە بارەی ئەنجامدانی پشكنینەكان و نرخەكەی ئاماژەی بەوەكرد، پشكنینەكان بەردەوامن و ئەوانەی سەر بە حكومەتن لە ریگەی فرۆەخانە و مەرزەكانەوە دەگەرینەوە بۆ هەرپشكنینێك بری 60 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ ئەو تاقیگانەش كە لەلایەن وەزارەتی تیندرستیەوە نرخیان بۆ داندراوە بۆ هەرپشكنینێك بڕی 95 هەزار وەردەگیرێت.

بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، هەرچەندە لەم دۆخەی ئێستادا ئەو نرخەی بۆ پشكنینەكان داندراون زۆرە، بەڵام هاوڵاتیان سەرپشكن دەتوانن نەچن ئەو پشكنینە بكەن، بۆ ئەو كەسانەش كە تووشبوون و لە رێگەی پزیشكەوە پشكنینیان بۆ دەنوسرێت بە بێ بەرامبەر پشكنینەكەیان بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا