پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ئاماری چاكبوونه‌وه له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو ئاشكراده‌كات.
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، “لە ماوەی یەک مانگ لە بەرواری (2020/9/19) تا (2020/10/19) لە شاری سلێمانی شه‌ش هه‌زار و 940 توشبووی کۆرۆنا چاک بونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوانی كۆرۆنای له‌ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوو ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت، لە (2020/5/13) تا (2020/10/19) لە شاری سلێمانی 13 هه‌زار و 961 توشبووی کۆرۆنا چاک بونەتەوە.