پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو خوێندنگە ئەهلیەكان لهشاری سلێمانی لە هەڵكشاندایە، بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداریدهدهن.
د. پژدهر عهبدوڵڵا، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی جهمال ئهحمهد ڕهشید تایبهت به پۆڵهتیك پرێس-ی ڕاگهیاند، “هەموو تێكەڵاو بوونێك كە خۆپارێزی تێدا نەبێت مەترسی تەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەی كۆرۆنای لێدەكرێت بە خوێندنگەی ئەهلی و حكومیشەوە”.
وتیشی، داخستنی خوێندنگە و دورخستنەوەی منداڵ لە فێربوون و پەروەردە و هۆگربونی بە مۆبایل و ئامێرە ئەلكترۆنیەكان مەترسیەكی گەورەیە، ئێمە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ داخستنی خوێندنگەكان نیین، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین خۆپارێزی تەواو لە خوێندنگەكان بكرێت.
بهگوێرهی زانیارییهكانی دكتۆر پژدهر، ژمارەیەك لە خوێندنگەكان پابەندی رێنماییە خۆپارێزیەكان نین، ئەوەش وایكردووە رێژەی توشبوون لەناو خوێندكاران زیادببێت، وتیشی “پێویستە خوێندنگەكان پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بكرێن، بۆئەوەی كەمترین گواستنەوە و توشبوون هەبێت”.
بەپێی زانیاریەكانی پۆڵەتیك، ژماریەك خوێندكار و مامۆستاش لەخوێندنگەكان توشی كۆرۆنا بوون بەڵام وانە دەڵێنەوە، ئەوەش مەترسی بۆسەر ژیانی قوتابیان دروستكردووه.
لەو روەوە ئەو بەرپرسەی تەندروستی باسی لەوەكرد، رێنمایی و مەرجیان بۆ خوێندنگەكان داناوە و پێویستە هەواگۆركێیەكی تەواو لەناو پۆلەكاندا هەبێت، نێوان خوێندكارەكانیش نزیكەی دوو مەتر بێت، هەموو منداڵێك لەدوای هەردەوانەیەك فێربكرێن دەستیان بشۆن، بەهیچ شێوەیەك دەست لەشت نەدەن و ماسك ببەستن لەهەموو پۆلێكدا رێنماییەكان بە خوێندكاران بڵێنەوە.
وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی و بەكارهێنانی ماسك دەكەنەوە بۆ خۆپاراستن لە توشبون و زیاتر بڵاوبونەوەی كۆرۆنا.
د. پژدهر ئاماژەی بەوەكرد، نایەنەوێت خەڵك ترسی بۆدروستبێت، بەڵام وەرزی سەرمایەكی وشك بەڕێوەیە چاوەڕێی زۆربونی ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی دهكهن، لهگهلیشیدا مەترسی زیادبونی تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێت، ئهو پزیشكه بهپێویستی دهزانێت خهڵكی بڕوا بهوه نهكهن كه دهگوترێت منداڵان تووشی كۆرۆنا نابن، چونكه بهوتهی د. پژدهر “لە رابردوودا دەوترا بەرێژەی 10%ی منداڵ توش دەبێت، بەڵام ئێستا رێژەكە بۆ 16% بەرزبووەتەوە زیاتریش دەبێت، لەكاتێكدا كۆی توشبون زیاد دەكات لە منداڵانیشدا زیاد دەكات”.
بەگوێری ئامارێكیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی (23) خوێندنگەی بنەرەتی و ئامادەیی ئەهلی هەن، لەگەڵ زیاتر لە (35) باخچەی ساوایانی ئەهلی، كە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆریان دەستیان بە خوێندن و دەوامكردن كروەتەوە.
لای خۆشیەوە ههڵز ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی “تائێستا لەلایەن هیچ كەسێكەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە، كە رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ناو خوێندكاران بەتایبەت لە خوێندنگە ئەهلیەكان لە هەڵكشاندایە، بەڵام بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەكەین”.
وتیشی، ئەو خوێندنگە ئەهلیانە پێویستە پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەبن، هەر بڕیارێك لەلایەن وەزارەتەوە دەردەكرێت دەبێت پێوەی پابەندبن.