پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بەشێوەیەکی باو بڵاوە و گەورە و بچووک تووشی ئەم کێشە تەندروستیە دەبنەوە، بەڵام منداڵان ئەگەری توشبونیان زیاترە، یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی بێ وەرگرتنی دەرمان چاکبوونی ئەستمە.
نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست لە منداڵاندا:
-ئازارێکی زۆری گوێ بەتایبەتی لەکاتی پاڵکەوتن لەسەر پشت
-ئارەقکردن لەکاتی خەودا
-گریانێکی زۆر
-قورسی بیستنی دەنگەکان و کەمی کاردانەوە بۆیان
-تا
-هاتنە دەرەوەی شلەکان لە گوێ
-ئازاری سەر
-لەدەستدانی خواستی خواردن
نیشانەکەنای هەوکردنی گوێی ناوەڕست لە گەورەدا:
-ئازاری گوێ
-هەتنە دەرەوەی شلەکان لە گوێ
-کێشەی بیستن
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست هەندێکجار بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە ڕوودەدات، لەهەندێک حاڵەتیشدا بەهۆی سەرمابوون، ئەنفلۆنزاو و هەستیاریەوە ڕوودەدات کە دەبنە هۆی هەوکردنی لوت، گەروو، گوێ و کەناڵی ئەستاکیۆس.