نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و 85 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی بەبەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بەردەوامیدا بە پلانی زیادکردنی هەنگاو بە هەنگاوی بەرهەمهێنانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا