پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی تونس لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆ 155 ئاگرکەوتنەوە زیادیکرد، ئەمەش زیانی گەورەی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئاگر گەیشتووەتە بەرزاییەکانی تونس و دارستانەکانی لە باکور و ناوەڕاستی وڵات و زیانی گەورەی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئاگر گەیشتووەتە ماڵی ژمارەیەک خێزان لە دەوروبەری پارێزگاکانی بنزرت و جندوبە و کاف و بەشێک لەو دانیشتوانانە ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
لەماوەی رابردوودا ئاگرکەوتنەوە بەرۆکی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی گرتەوە و لەنێویشیاندا تورکیا کە زیانی گەورەی بە دارستان و بیناکانی ئەو وڵاتە گەیاند.