پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای زێت تی ئی خۆی ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک مۆبایلی نوێ یەکێک لەوانە ئەکسۆن30، بڕیارە مۆبایلەکە بە دوو نموونە بەردەست بێت ئەکسۆن30 پڕۆ و ئەکسۆن 30 ئاڵترا.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئەکسۆن30 پڕۆ، کێشەکەی 186 گرامە، دوووریەکانی(7.9/75.3/163.6) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+64+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، بە سیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و پەمەی بەردەست دەبێت.