پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی داوای لە فەرەنسا و بەریتانیا کرد، خێزانەکانی داعش لە کەمپی ھۆڵ وەربگرنەوە.
کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا داوای لە فەرەنسا و بەریتانیا کردووە ھاوڵاتیانی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە کە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە روویان لە سوریا کردووە و ئێستا لە کەمپی ھۆل داڵدەدراون.
کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا داواش لە فەرەنسا و بەریتانیا دەكات گیراوانی داعش لە کەمپی ھۆڵ دوای گەڕانەوەیان بخرێنە ژێر چاودێری و ئەوانەشی لە تاوان و توندتیژی تێوەگلاون دادگای بکرێن.
بەگوێرەی جاڕنامەی یەکێتی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی وڵاتانی ئەوروپا پابەندن بە گەڕاندنەوەی منداڵانی داعش لەکەمپی ھۆڵەوە بۆ وەڵاتانی خۆیان، بەڵام فەڕەنسا و بەریتانیا وەڵامی ئەو داواکارییەیان نەداوەتەوە.