یەکێتی ئەوروپا ماوەی سزاکانی روسیا درێژدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەبڕیارێکی فەرمی وەزیرانی دەرەوەی ناو یەکێتی ئەوروپا، سزا ئابوورییەکانی سەر روسیا بۆماوەی شەش مانگی تر درێژدەکرێتەوە.

ئەو سزا ئابوورییانەی یەکێتی ئەوروپا بەر لەحەوت ساڵ پێش ئێستا بەسەر روسیادا سەپاندی، کەرتی دارایی و وزە و بەرگری ئەو وڵاتە دەگرێتەوە و سزا بەسەر ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای دیکەشدا سەپێندراوە.

هاوکات، سنوور خراوەتەسەر بواری هەناردە و هاوردەکردنی چەک، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی ئەوروپا سنووری بۆ روسیا داناوە لەگەیشتن بەهەندێک تەکنیک و خزمەتگوزاری بەرهەمهێنان و گەڕان بەدوای نەوتدا.

سەرەتای ئەم سزایانەی یەکێتی ئەوروپا بۆسەر روسیا دەگەڕێتەوە بۆ 31ی تەمموزی ساڵی 2014 کە ماوەکەی ساڵێک بوو، بەڵام دواتر لەمانگی ئاداری ساڵی 2015، ئەو سزایانە شەش مانگ شەش مانگ درێژکرانەوە بەجۆرێک شەش ساڵە بەردەوامی هەیە و بڕیارە تا 31ی کانوونی دووەمی داهاتوو درێژبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا