ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنە و شوقەیەک وەربگرە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە وڵاتانی جیهان بۆ بڕواپێهێنانی هاوڵاتیانیان تا ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن و رێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی بگرن چەندین ڕێگا بەکارئەهێنن، چونکە بەشێکی زۆری خەڵک وەرگرتنی ڤاکسینەکە ڕەتدەکەنەوە.

دەسەڵاتدارانی پایتەختی ڕوسیا مۆسکۆ دەیەوێت باوەڕ بە دانیشتوانەکەی بهێنێت ڤاکسینەکە وەربگرن بەرامبەر ئەوەش ناویان دەچێتە پێشبڕکێیەکەوە بۆ بردنەوەی شوقەیەکی 75 مەتری بەنرخی سێ ملیۆن روبل.

ئەنجامی پێشبڕکێکەش لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا ناوی براوەکەی ڕاگەیاند، چەندین منداڵ بە باڵۆنی ڕەنگاو ڕەنگەوە و سەگێکیش بۆ هەڵبژاردنی قاپەکە بە ناوی براوەکە لە زنجیرەکەدا بەکاردەهێنرا، سەگەکە ناوی تایلور بوو قاپێکی هەڵدەبژارد کە ناوی یەکێک لەو کەسانەی تێدابوو کە ڤاکسینیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتبوو دواتر بەشداری پێشبڕکێکەیان کردبوو، ئامادەبوانیش هانی سەگەکەیان دەدا بۆ هەڵبژاردنی قاپێک.

دوای ئەوەی لەم کۆتاییانەدا ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا و پایتەختی ڕوسیا بەشیوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە بەرزکردنەوە کردووە، دەسەڵاتدارانی ڕوسیا بۆ تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانیان بەم شێوەیە هانیان دەدەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا