لە سویسرا شۆکۆلاتە باری

ئەم بابەتە 48 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بارینی شۆکۆلاتە لە ناوچەی ئۆڵتن لە سویسرا کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی زیورخ و بازل، دانیشتوانی ناوچەکەی سەرسامکرد.

کۆمپانیای لەندت رایگەیاند، کێشەی تەکنیکی لە سیستمی هەواگۆڕکێی یەکێک لە کارگەکانی شۆکۆلاتە، بووەتەهۆی بڵاوبوونەوەی وردە شۆکۆلاتەی بچوک بە مەودایەکی بەرفراوانی ناوچەکەدا.

حکومەتی ئۆڵتن لە رێگەی تویتەری خۆی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا وردە شۆکۆلاتە بەشی سەرەوەی ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەکەدا داپۆشیوە.

بەکارهێنەرێکی تویتەریش بڵاویکردووەتەوە، “لە ئاسمان شۆکۆلاتە دەبارێت، ئەوەش تەنها لە خەوندا روودەدات.”

هاوکات، کۆمپانیای لەندت پەیمانیدا قەرەبووی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکاتەوە کە شۆکۆلاتە دایپۆشیون و ئۆتۆمبێلەکانیان بە بێ بەرامبەر بۆ بشوات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک