بە..ڤیدیۆ پیاوێک واز لە بکوژی ژنەکەی ناهێنێت

ئەم بابەتە 133 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی بەڕازیلی دوای شۆفێری بارهەڵگرێک کەوت، کە ببوە هۆی مردنی ژنەکەی لەسەر ڕێگا، هەرچەندە ڕووداوێکی هاتوچۆی لە ناکاو بوو.

بەپێی بڵاو کراوەکان ئەندەرسن ئەنتۆنیۆ بێریرای تەمەن ٤٩ ساڵ لەسەر ماتۆر سکیلێک بووە لەگەڵ هاوسەرەکەی، بارهەڵگرێک خۆی بە ماتۆڕەکەیاندا کێشاوە، شۆفێرەکەش هەوڵی داوە کە هەڵبێت، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هاوسەری پیاوەکە گیان لە دەست دەدات پیاوەکەش بەپەلە خۆی هەڵدەواسێت بە بارهەڵگرەکەداو هەوڵ دەدات بیوەستێنێت، بەڵام شۆفێرەکە وەڵامی ناداتەوە.

چەند کورتە ڤیدیۆیەک لە لایەن شۆفێرەکانی ئەو دەوروبەرە تۆمار کراوە، لە کاتێکدا ماتۆڕ سکێلەکە گیربوو، بارهەڵگرەکەش هەر بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن لە کاتێکدا پیاوەکە هەر خۆی پێوە هەڵواسیبوو، شۆفێرەکە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن هیچ گوێی بە پیاوەکە نەدا.

بەڵام شۆفێرە تەمەن ٣٦ ساڵەکە لە لایەن شۆفێرانی ئەو دەوروبەرە وەستێنراو، پێیان وابوو کە لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووە، بۆیە ئەم ڕووداوەی بەسەرهاتووە، ژنەکە کە تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو لە ڕێگی هەلی کۆپتەرەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی پینا بەڵام گیانی لەدەست دابوو.

شۆفێرەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراو، بە تاوانی کوشتن سزا درا، دوو هاوسەرەکەش تەنها دوو مانگ دەبوو کە ئەو ماتۆڕ سکیلەیان کڕیبو پێیان وانەبوو کە ببێتە هۆی ئەو ڕووداوە تراژیدیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک