وەزارەتی کارەبا: وردە وردە پارەی موەلیدە کەم دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک رایگەیاند، زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی دەڵێن پارەی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، قەرزی كۆنیان لەسەرە و هەندێکیان نزیكەی ساڵێكە پارەی کارەبایان نەداوە، وتیشی: وردە وردە پارەی موەلیدە کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک ئاشکرایکرد، “بەدواداچوونی زۆرمان بۆ ئەو دەنگۆ و ناڕەزایەتیانە كرد كە گوایە پارەی هەندێك هاوبەش زۆر هاتۆتەوە، لەئەنجامدا دەركەوت کە پێوەرە زیرەكەكە بە دروستی پارەی كارەباكەی خوێندووەتەوە”.

وتیشی: “لەمانگی رابردوو 250 هەزار ماڵ بە پێوەری زیرەك پسووڵەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و لەم مانگەشدا 400 هەزار ماڵ پسووڵەی كارەبایان پێ دەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوبەشانەی سەرپێچیان لەپێوەرە كۆنەكە یان لەڕاكێشانی كارەبا كردووە، بەپێی ئەم پێوەرە نوێیە كۆتایی بەم سەرپێچیانە هاتووە، ئەمەش دادپەروەریی لەپێدانی كارەبا بە هاوبەشان مسۆگەر دەکات.

بەپێی قسەی عەلی ئیسماعیل،  وردە وردە پارەی موەلیدە كەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە ئەم بارگرانییە زۆرە لەسەر شانی هاوڵاتیانیش كەم دەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێوەری زیرەک دەشڵێت: لەهەموو جیهاندا پرۆژەی پێوەری زیرەک بە درێژایی 7-8 ساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت، بەڵام ئێمە لەماوەی 1-2 ساڵ ئەم پرۆژەیە به‌ خێراییه‌كى زۆر پێوانه‌یى جێبەجێی دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا