ئاسایشی راپەڕین 10 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، 10 تۆمەتباریان دەستگیركردووە و دەستیان گرتووە بەسەر بڕی نیوكیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار دیناری ساختە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدوا داچوون بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە و ئاسایشی قەزای حاجیاوا توانرا 10 كەس دەستگیر بكرێن كە بڕی نیو كیلۆ ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار دیناری ساختە لەگەڵ كڵاشینكۆفێك و دوو دەمانچەی علوج دەستیان بەسەر داگیرا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەناو گیراوەكاندا بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری تێدایە ڕاگیراون، دانیشتووی (ڕانیە، حاجیاوا، چوارقوڕنە)ن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا