وەزیری ناوخۆ: دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای داعشی ڕاگەیاند كە دەستی هەبووە لە چەندین كاری تەقینەوە و تاوان بەرامبەر هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی مەدەنی عێراقی.

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە پاڵەوانەكانی ئاژانسی هەواڵگری و دەزگای لێكۆڵینەوەی ئیتیحادی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەم كە توانیان بە لەخۆبوردووانە چاودێرییەكی وردی یەكێك لە سەركردە باڵاكانی داعش بكەن و دەستگیری بكەن.

وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: تاوانبارەكە ناوی (كەریم عەبدوڵا مالح)ە پۆستەكەشی لەنێو ڕێكخراوی داعش بەرپرسی كەتیبەیە.

دووشەممەی ڕابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی غەزوان زەوبەعی كە بە (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) ناسراوە راگەیاند، كە ناوبراو بەرپرسیاری یەكەمی تەقینەوەكەی ناوچەی كەڕادەی بەغدا بوو لە ساڵی 2016 كە ببووە هۆی كوژرانی 324 هاووڵاتی عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا