پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی عێراقه‌وه، كۆبونەوەی پەرلەمانی لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە دواكەوتووە.
شیروان میزرا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، دواكەوتنی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2021، هیچ پەیوەندییەكی بەرێككەوتنەكەی نێوان ناوەند وهەرێمەوە نیە.
وتیشی، كۆبونەوەكه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی پەرلەمان و نەبوونی رێژەی یاسایی ژمارەی پەرلەمانتاران دواكەوتووە.
چاوه‌ڕێده‌كرێت پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆڵه‌تیك پرێس، كه‌مێكی دیكه لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مان كۆبوونه‌ویه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ئه‌نجامده‌دات، دواتریش مادده‌كان ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ده‌نگدان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان.