پۆڵەتیک پرێس
تونێلێکی نهێنی لە وێڵز دۆزراوەتەوە تەمەنی ٩٠٠ ساڵە، کۆمەڵێک کرێکار لەکاتی کارکردنی کارەبای لەو ناوچەیەدا تونێلەکەیان دۆزیوەتەوە.
کرێکارەکانی کۆمپانیای Western Power Distribution لەکاتی هەڵکەندن و کارکردن لەژێر زەویدا دۆزیویانەتەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١١٣١، لە دروستکردنی تونێلەکەدا خشت بەکارهاتووە و بەرزییەکەی ١.٢ مەترە، لەژێر ڕێڕەوێکدا هەڵکەندراوە کە تەنیشتی ڕووبارێکی بچووکە، کۆمپانیاکە باس لەوەش دەکات تونێلەکە هەتا ئێستا لەسەر نەخشە فۆتۆگرافییەکان دیارینەکراوە، دانیشتوانی ناوچەکە و کاربەدەستانیش هیچ زانیارییەکیان لەبارەی تونێلەکەوە نییە.
زانایان دەڵێن توێژینەوەی ئەو تونێلە چەند ساڵێکی دەوێت، کرێکارەکانیش دەڵێن هەتا ئێستا شتێکی ئاوا سەرنجڕاکێشیان نەبینیووە.