بە ڤیدیۆ..مەترسیدارترین پەنیر بە گرانترین نرخ

پۆڵەتیک پرێس

دورگەی سەردینیای ئیتاڵی، لە دەریای ناوەڕاستی تیرانی، کە بە درێژایی ١٨٤٩ کیلۆمەتر دەڕوات، دیمەنێکی سروشتی و چێژبەخشی هەیە، بەهۆی ئاوە زومرودیەکەیو لمە سپیەکەی دەوریەوە، لەگەڵ چەندین گرد و شاخی سەرسوڕهێنەر.

بەپێی بڵاو کراوەکان جۆرە پەنیرێک لە نێوان ئەو گردانەدا بەرهەم دەهێنرێت، بە ناوی کاسۆ مارزۆ، کە ناوی بە مەترسیدارترین پەنیر چۆتە ناو کتێبی گینسەوە، کرمی لارڤەی زیندوو لە پێکهاتەکەیدا هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی بیوفیلا کاسی، هێلکەکانی لە ناو پەنیرەکەدا دادەنێت، دواتر دەبێت بە کرمی لارڤەی بە ڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ دەچنەوە ناو پەنیرەکەو پرۆتینەکان دەکەن بە شلەیەک کە ببێتە پەنیرێکی شل.

ئەوانەی پەنیر دروست دەکەن، پەنیرەکە دەهێننەوە بە ئامێر بە باشی تێکەڵیان دەکەن واتە، کرمەکەو پەنیرەکە، بەڵام پێویستە لارڤەیەکە دەستی لێ نەدرابێت.

هەندێک کەس پێیان وایە، کە ئەم پەنیرە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، چونکە ڕەنگە ئەو کرمە ببێتە هۆی دروستکردنی کون لە ناو ڕیخۆڵەدا، بازرگانیکردن بە پەنیرەکەوە قەدەغە کراوە، بە هۆیەوە بە نرخی نزیەکی ٦٠ هەزار دۆلار دەست دەکەوێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە خەڵک بەردەوامن لە خواردنی.

بەڵام لە دوایین توێژینەوەدا کە لەسەر کرمی لارڤەی کراوە، بەکارهێنانی ڕەنگە یارمەتی کەم کردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا