عێراق هاتنی بەرپرسانی تورکیا بۆ وڵاتەکەی  قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێگای هاتنە ناوەوە لە دەروازە و فڕکەخانەکانی سەر سنوری عێراق وەستێنراوە و سەردانی هەموو بەرپرسە تورکەکان بۆ عێراق رەتکراونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “بۆ دووەم جار لەسەریەک و بە زمانێکی زبر لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرکردایەتی عێراق دەوەستینەوە و داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین لە تاوانە دوژمنکارانەکانی وڵاتەکەی بکۆڵێتەوە و لێپێچینەوەیان لێبکات.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق بۆ پاراستنی مافەکانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت.”

پێشتریش، بەرپەرسانی عێراق داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوا کرد، لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق بێنەدەنگ و لەوبارەیەشەوە، پەرلەمانی عەرەبی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو پاڵپشتییەکی عێراق دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا