موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت

پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بكات.

سەرچاوەیەكی فه‌رمی لەوەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “بەگوێرەی ئەو بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دایان ناوە هەفتەی كۆتایی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت”.

سەرچاوەكە وتیشی:”لەرۆژی 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت و تاكۆتایی مانگ موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت”.

پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حكومەت بڕیاریداوە هەموو 30 رۆژ جارێك بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە موچەی فەرمانبەران دابەشبكات مانگی رابردوش موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینی 21% موچەی بلەباڵاكانی بە لێبڕینی 50% دابەشكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا