کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1 تا 2) بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 33

سلێمانی: 32

دهۆک: 32

کەرکوک: 35

هەڵەبجە: 34

زاخۆ: 32

سۆران: 30

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 36

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا