ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی پەنجا ساڵەی شەهیدانی بۆمبارانکردنی قەڵادزێ و قوتابییانی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1974 و گوللـه‌بارانکردنی خۆپێشاندانێکی ئەو شارە لە ساڵی 1982 دەکەینەوە کە لە سایەی خوێن و قوربانیدانەکانی شەهیدەکانمان ئەو دەسکەوتانەی ئێستا بەدەستهاتوون. سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە کە هەمیشە خەبات و قوربانیدانی شەهیدەکانمان لەیادە.

پاشان سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانێکی گرنگ بوو و کاریگەریشی لە سەر پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دەبێت.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی لە بارەی هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت.

سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە بە گرنگ دەزانێت و حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی(تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن( تەوتین) لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە لە هەرێم دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت لە چالاکییە داراییەکان وسوودمەندبوونی هاووڵاتیان لە هەموو ئەو ئیمتیازات و ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆ هاووڵاتییان دەستەبەری دەکەن بەو جۆرەی لە دونیای پێشکەوتوو پەیڕەو دەکرێت.

بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە خستنەڕووی چەند پێشنیارێک سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان (پێشینەکانی خانووبەرە، كشتوكاڵی ، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار، هاوسەرگیری).

هەروەها پەسەندکردنی چەند پێشنیارێک سەبارەت بە یەکلاكردنەوەی قەرزی بانکە بازرگانییەکان و بابەتی ڕێژەی سوودی بانکیی سەر ئەم قەرزانە و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەم قەرزانە بە گوێرەی یاسای چاکسازی.

لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە پێداچوونەوەی پێویست بکات لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارانەی لە کۆبونەوەکە خرانەڕوو، لەگەڵ پۆڵێنکردنی پێشینەکان، بەجۆرێک کارئاسانیی پێویست بکرێت بۆ هاووڵاتیيان کە ڕەچاوی پاراستنی بەرژەوەندی گەنجینەی گشتی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی پارەی گشتی بکرێت.

لە بڕگەی سێیەمدا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان ڕەشنووسی پەیڕەوی ( پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردنی لە بەشداربوون لە هەرێمی کوردستان ) خستەڕوو.

لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەندی کرد، کە ئامانج لەم پەیڕەوە، پۆلێنكردنی بەڵێندەرانە لە هەرێم بەپێی پێوەرە کارپێکراوەکان لە بواری پسپۆریی و توانا و لێهاتوویی تەکنیکی و دارایی و دوورخستنەوەی بەڵێندەری نالێهاتوو كە توانا و كارامەیی نییە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان، هەروەها مسۆگەركردنی هێنانەكایەی دادوەریی و شەفافیەت لە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەکان و بێبەشکردنی ئەو بەڵێندەرانەی کە پابەندییەكانی گرێبەست پێشێل دەکەن لە بەشداریكردن لە گرێبەستە حكومییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا