وتەبێژی پارتی دەربارەی كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆككۆمار لەگەڵ یەكێتی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە و لەگەڵ یەكێتیدا هیچ كاندیدێكی هاوبەشمان نییە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارتی داوای گەیشتن بە چارەسەری سیاسی كێشە چەقبەستووەكانی عێراق دەكات. لە بارەی پۆستی سەرۆك كۆماریشەوە، رەتیكردەوە، پارتی هیچ كاندیدێكی هاوبەشی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە هەبێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیای پارتی، لە دوای بەشداریكردنی لە پرسەی عومەر میرانی، نوێنەری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە توركیا، مەحموود محەمەد وتی: پارتی روونكردنەوەیەك دەدات بە خەڵكی عێراق، كە ئەم كێشە و بنبەستە سیاسییەی ئێستا هەیە پێویستە بە گفتوگۆ و لەیەكتێگەیشتن و یەكدی خوێندنەوە چارەسەر بكرێت.

وتیشی: سەرەڕای ئەوەی جیاوازیمان هەیە، پێویستە دانیشین و باس لەو جیاوازیانە بكەین و بزانین چۆن چارەسەر دەكرێت.

هەروەها وتی: پێویستە گەیشتن بە چارەسەر خەمی هەمووان بێت بۆ دەربازبوون لەم رەوشەی هەیە.

دووپاتیشیكردەوە، پارتی لە رێی لیژنەی دانووستانییەوە، تەنیا گفتوگۆ دەكات و لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەردەوامە.

لە بارەی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، مەحموود محەمەد وتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی هاوبەشمان نییە، كاندیدی ئێمە و ئەوان دیارە، بەڵام گفتوگۆش بەردەوامە لە نێوان لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا