کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای سوێند خواردنی یاسایی 64 ئەندامی جێگرەوەی پەرلەمانتارەکانی سەدر کۆتایی هات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2022، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە چوو تیایدا 64 ئەندام سوێندی یاساییان خوارد، بوونە جێگرەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی سەدر، هەرچەندە ژمارەی شوێنگرەوەکان دەبوو 72 ئەندام بن بەڵام ئەوانی دیکە ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

ئەندامانی جێگرەوە، داوایان کرد بە زووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت، هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا