له‌هه‌رێم حاڵەتی گوماناویی كۆرۆنای گۆڕاو هەیە

پۆڵەتیك پرێس
بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە هەرێمی كوردستان حاڵەتی گومانلێكراوی كۆرۆنای گۆڕاو هەیە، بەڵام كیتی تایبەتمان نیە تا دڵنیا ببینەوە لەوە گۆرۆنای گۆڕاوە یان نا.

دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “تا ئێستا كیتی تایبەتمان نیە بۆ پشكنینی حاڵەتە گومانلێكراوەكانی كۆرۆنای گۆڕاو لە كاتێكدا گومانلێكراومان هەیە گومان دەكرێت كە تووشی كۆرۆنای گۆڕاوبووبێت”.

وتیشی:”لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی بە زوویی ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە هەرێمی كوردستان بەڵام لایەنی بەرامبەر ناتوانێت بە زوویی بیگەیەنێتە دەستمان چونكە هەموو دنیا چاوی لەسەر كۆمپانیاكانی دروستكردنی ڤاكسینە”.

رۆژی دووشەممە 15ی شوبات وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆماركراوە و لە هەوڵدان بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا