جه‌بار گۆران چاره‌نووسى به‌هاى دۆلار دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى بۆئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دراوه‌كه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقبۆ ئه‌مریكا بۆدووبابه‌تى سه‌ره‌كییه‌ كه‌ بریتین له‌ بابه‌تى سیاسى و بابه‌تى ئاوبرى، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، حكومه‌تى عێراق مه‌به‌ستییه‌تى به‌هاى دۆلار له‌ ده‌وروبه‌رى 145 هه‌زار دینار بهێڵێته‌وه‌و له‌و نرخه‌ زیاتر نه‌بێت.

جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دراوه‌كه‌ى سلێمانى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ى وه‌فدى باڵاى عێراق بۆ ئه‌مریكا له‌ كاتێكى زۆر هه‌ستیاردرایه‌، نزیك بووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل رووبدات، سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى بۆ دوو بابه‌ته‌، بابه‌تى ئابورى و بابه‌تى سیاسى، بابه‌ته‌ سیاسییه‌كه‌ خۆى له‌ پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌بینێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ربازى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر له‌وانه‌ش گرژییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

جه‌بار گۆران وتى: یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین بابه‌ته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى سودانى بۆئه‌مریكا بابه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و عێراقه‌.

باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى بابه‌تى ئابوورییه‌ پرسى نه‌وت و وزه‌و غازى سرووشتییه‌، ده‌مێكه‌ داواكراوه‌ عێراق خۆى وه‌به‌رهێنان له‌ غازى سرووشتى بكات و لانى كه‌م 50% ى پێداویستى وڵات پڕبكاته‌وه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆگه‌شه‌ى ئابورى عێراق ده‌كرێت چونكه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و نیودا، ئابورى عێراق به‌گوێره‌ى داتاكان نزیكه‌ى 2% گه‌شه‌ى كردووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك چاكسازى له‌ سیستمى بانكى و سیستمى گومرگى و ئابورى عێراقدا كراوه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ره‌بوو.

روونیشیكرده‌وه‌، ‌وه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌ 148 هه‌زارو 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌گه‌ردۆخى ئابورى و سیاسی و سه‌ربازى ناوچه‌كه‌ تێك نه‌چێت حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت نرخى دۆلار له‌ ده‌وروبه‌رى 145 هه‌زار تۆزێك سه‌رووتر یان خوارووتر بهێڵێته‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات نه‌گاته‌وه‌ ده‌وروبه‌رى 150 هه‌زار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا