کازمی و پلاسخارت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان تاوتوێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەکردەوە، لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بۆردومانکردنی سەیرانگەی پەرەخ لەلایەن سوپای تورکیاوە هەڵوێستی دەبێت و قسەی خۆی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێنین پلاسخارت کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە بۆردومانەکەی سوپای تورکیا کرد بۆسەر سەیرانگەی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی نۆ هاووڵاتی مەدەنی و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە.

لایخۆیەوە کازمی داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کرد گوێ بۆ تێڕوانینی عێراق بگرن لەمبارەیەوە، کارێک بکەن کە ببێتەهۆی بەهێزکردنی سەروەری خاکی عێراق و پاراستنی هاووڵاتییەکانی.

لە بەرامبەردا پلاسخارت جەختی لەوەکردەوە لەمبارەیەوە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە بۆردومانەکەی پەرەخ قسە دەکات و هەڵوێستی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا