وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك رێنمایی و راسپاردە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە شاری سلێمانی كۆبوەوەو ژمارەیەك رێنمایی و راسپاردەی پەسەندكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە رۆژی دووشەممە، رێكەوتی 15_5_2023 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەپارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا، پاش گفتوگۆی ورد و گۆڕینەوەی ڕاو تێبینییەكان لەسەر رەشنووسی پەیڕەو و رێنمایی و رێكارەكانی تایبەت بە یاسای ژمارە(13) ی ساڵی 2022 (یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، ئەم رێنمایی و رێكارانەی خوارەوە بە كۆی دەنگ پەسەند كران:

1. رێنمایی پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

2. رێكارەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومی و ناحكومییەكان.

3. رێنمایی دیداری گەشە.

4. ستراتیژی ( راهێنانی مامۆستایان) و (رێبەری مامۆستای راهێنەر) .

5. رێنمایی بەكرێدانی فرۆشگە لە وەزارەتی پەروەردە.

6. ڕێنمایی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكان.

7. رێنمایی ئامادەیی و پیشەییەكان.

8. رێكارەكانی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان/خوێندكاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان.

9. سیستمی یەكپۆشی بۆ قوتابیان و خوێندكاران.

10. ڕێنمایی تایبەت بە خوێندنی زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئەو قوتابیانەی بەخێوكارەكانیان لە نێردە دبلۆماسی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانن و لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا