وادەی دەرهێنانی پاسپۆرت بە سیستمی ئەلیکترۆنی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئاداری ساڵی 2024دا دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی ڕادەگیرێت.

عەمید ماجد عەدنان، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد،” بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەردەوامە لە دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی لە رێگەی لقەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، کە لە سەرانسەری بەغدا و پارێزگاکاندا هەیە، بەڵام لە مانگی ئاداری داهاتووی ساڵی 2024، دەرکردنی ئەمجۆرە پاسپۆرتە رادەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم بەشەکانی پاسپۆرت دەڕدرێن بۆ کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی”.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە پاسپۆرتی ئاسایی تا کۆتایی ماوەی بەسەرچوونی پەسەندکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکانەوە هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆئەوەی زۆرترین فەرمانگاکان کار بە سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پێنج بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگاکانی دهۆک، موسەنا، زیقار، دیالە و سەڵاحەدین دەکرێنەوە بۆ کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، جگە لە کردنەوەی فەرمانگە دیپلۆماسییەکان بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی نوێ لە هۆڵەندا و وڵاتانی دیکە کە لە پلانەکاندا هاتووە.

جەختیکردەوە،” نەوەی سێیەمی پاسپۆرتەکان لەلایەن رێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتییەوە باوەڕپێکراون، کە پلەی باوەڕپێکراوی بە پاسپۆرتەکە داوە و هیچ ناڕەزایەتیەک نییە بەرامبەر ئەو پاسپۆرتە، چونکە تایبەتمەندی تەکنیکی بەرزی هەیە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەسەندکراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا