لە 48 کاتژمێری داهاتوودا کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچر پچر، هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا