چوار تۆمەتباری سەرەکیی هێرشەکەی سەر رووسیا دادگایی کران؛ هەر چواریان هاوڵاتیی تاجیکستانن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوار لەو کەسانەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر هۆڵی ئاهەنگگێڕانی کۆرکەس لە مۆسکۆ دەستگیرکرابوون، لە دادگایەکی رووسیا دادگایی کران، ئەمە لەکاتێکدا ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەی تۆمەتبارەکانەوە دیاربوون.

رۆژی یەکشەممە، دادگای ناوچەی باسمانیی لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، دادبینی بۆ کەیسی چوار لە تۆمەتبارەکانی پشت هێرشە خوێناوییەکەی شەوی هەینیی شارەکە کرد کە تێیدا زیاتر لە 130 کەس کوژران.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، دوو لە تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە، بەڵام بەگوێرەی ئاژانسی رووسیا تودەی (RT)، سێ لەو تۆمەتبارانە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و دادگاش سزای ئەوانی دیاریکردووە.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دادگای هەرێمی باسمانیی کە ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشییەتد پرێس ئاشکرایکردوون بریتین لە؛ دالێردژۆن میرزۆێڤ-ی تەمەن 32 ساڵ، سەیدکەرەمی راچابالیزۆدا 30 ساڵ، شەمسەدین فەریدوونی 25 ساڵ و موحەممەدسۆبیر فایزۆڤ-ی تەمەن 19 ساڵان. دادگاکە بە ماددەی تیرۆر دادگایی چوار تۆمەتبارەکەی کردووە کە سزاکەی زیندانیی هەمیشەییە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر چوار هێرشکارەکە هاوڵاتیی تاجیکستانن و رۆژی 22ـی ئایار دانیشتنی کۆتایی دادگاییەکەیان بەڕێوەدەچێت و سزاکەیان دەخوێندرێتەوە.

شەویی هەینی لەسەر شەممە (22ـی ئاداری 2024) هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر هۆڵی ئاهەنگگێڕانی کۆرکەس لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و بەهۆیەوە زیاتر لە 130 کەس کوژران و 145 کەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا