دووەم بەشە ئاردی مانگانە لە گەنمی ناوخۆی هەرێم دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی دووەمین بەشە ئاردی مانگانە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و وتیشی: ئاردەكە لە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دروستكراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی دووەمین بەشە ئاردی مانگانە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و لە هەموو پارێزگاكان دابەش دەكرێت ئاردی ئەمجارە، لە گەنمی جووتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دروستكراوە.

نەوزاد شێخ كامیل وتی: بۆ دابەشكردنی بەشە ئارد، هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 57 هەزار تۆن گەنمە بۆ ئەم مانگەش تەنیا گەنمی خۆماڵی بەكاربراوە و كراوە بە ئارد.

ئاماژەی بەوەش كرد، هەرچەندە ئێستا لە مانگی حەوت داین، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوە دووەم بەشە ئاردە دابەش دەكرێت و بەشە خۆراكیش پێنج جار دابەشكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا