“هەرێم و ناوەند لەبارەی مووچە و پشکی هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی تەوتین کاتی دەوێت، وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو بۆ مانگی سێ مووچە نانێرێت بەبێ تەوتین، دادگای فیدراڵیی رایگەیاند نەخێر مووچە بەردەوام دەبێت بنێردرێت، ئەوەی کە تەوتین دەکرێت لە رێگەی کارەتەوە مووچە وەردەگرێت ئەوەی دیکەش کە کاتی پێویستە بەکاش پێی دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندوە، هەرێم و حکومەتی ناوەندی لەبارەی مووچە و پشکی هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

وتیشی، بڕیاربوو ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە بەغداوە خەرج بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی ناردنی کۆدی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، ناردنی پارەش دواکەوت و مایەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا