ئەردۆغان: لە تەکنەلۆجیای درۆندا یەکەمین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری تورکیا، پەسنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەی کرد و وتی، لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی لە پارێزگای ئیسپارتا کرد، جگە لە ناساندنی کاندیدانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شار و شارۆچکەکانی ئیسپارتا وتارێکی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی وتارەکەیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، باسی لەو هەڵاوسانە کرد تووشی ئابووری وڵاتەکەی بووە و رایگەیاند، بەو ئەنجامە ئەرێنییەی لەگەڵ دابەزینی رێژەی هەڵاوساندا دێتە ئاراوە، دەرفەتێکی باشتر بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانمان دەستەبەر دەکەین.

ئەردۆغان ئاماژەی بە تواناکانی تورکیا کرد لە بواری تەکنۆلۆژیای فڕۆکەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە تەکنەلۆژیای درۆندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین. بەفڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAANمان بووینە یەکێک لەو چوار وڵاتەی جیهان، کە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەمان دروستکردووە.

دۆخی غەززە بەشێک بوو لە وتارەکەی ئەدۆغان و لەوبارەیەوە وتی، لەگەڵ خەم و پەژارەی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، رەمەزانێکی خەمناک بەسەر دەبەین. وەک تورکیا بەو هاوکارییە زانراو و نەزانراوانە لە پاڵ برا غەززەییەکانمانداین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا