پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس له شارى هه‌ولێر ئاو چووه‌ته ناو چه‌ندین دووكان و زیانى ماددى به دووكانداره‌كانى بازاڕى ته‌یراوا گه‌یاندووه.
دووكانداره‌كان ده‌ڵێن، هه‌ر باران ببارێت ئاوده‌چێته ناو دووكانه‌كانیان و زیانێكى زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.
هاوكات له شارى دهۆك به‌هۆى بارانى به‌خۆڕه‌وه لافاوێكى زۆر دروستبووه، وێڕاى ئه‌وه‌ى دووكه‌س لافاو بردوونى گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاو چووه‌ته زیاتر له 100 ماڵیش .
به‌رگرى شارستانى دهۆك رایگه‌یاند: جگه له گیانله‌ده‌ستدانى دوو كه‌س، نزیكه‌ى 100 ماڵ و هه‌روه‌ها 15 ئۆتۆمبیل به‌ر لافاو كه‌وتوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌هۆى ناجێگیرى كه‌ش و هه‌واو به‌هۆى ئه‌و پێشبینییانه‌ى كه‌شناسه‌كان ده‌یكه‌ن، خاوه‌ن پێشانگاكانى ئۆتۆمبیل هه‌ستان به داپۆشینى ئۆتۆمبیلى ناو پێشانگاكانیان بۆئه‌وه‌ى تووشى زیان نه‌بن.
خاوه‌ن پێشانگایه‌ك به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌گه‌ربێت و ئۆتۆمبیله‌كان دانه‌پۆشین تووشى زیانێكى زۆرده‌بینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌رزه له ئۆتۆمبیلێك بدات نرخى ئه‌و ئۆتۆبیله 2000 دۆلار به‌كه‌متر له نرخى هه‌مان ئۆتۆمبیل كه ته‌رزه لێى نه‌داوه ده‌فرۆشرێت.