شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ئەمڕۆ “شەممە” ەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمان نزم دەبنەوە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: رۆژی شەممە ئاسمان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ تاوە باران و برووسكە لە ناوچە شاخاوییەكان، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی سوك هەیە.

بەپێی پێشبییەكان بۆ كەش و هەوای رۆژانی داهاتوو لە ئەنجامی شۆربوونەوەی بارستە هەوایەكی سارد لە ئەوروپاوە لە رۆژی یەكشەمەوە تا 18 ی ئەم مانگە پلەكانی گەرما بە تێكڕایی 5 بۆ 10 پلەی سلیزی روو لە نزمبوونەوە دەكات و كەشێكی فێنك روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.

بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین كەمتربووە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێم وشكە ساڵی بە شێوەیەكی رێژەیی سەری هەڵداوە بە تایبەتی لە دەشتی هەولێر و ناوچەی گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا