لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی یادی 36 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز راگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هونەرمەندان، چالاکوانان و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لە رێگەی چەند خولەکێک وەستان بۆ رێزگرترن لە گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتی کیمابارانی هەڵەبجە لە بەردەکی سەرای شاری سلێمانی، یادەکەیان بەرز راگرت.

ئەمرۆ شەممە (16-3-2024) کە هاوکاتە لەگەڵ 36هەمین ساڵیادی کیمابارانکردنی شاری هەڵەبجە بە بەشداریی چەندین کەسایەتیی دیاری هونەریی شاری سلێمانی چەند چالاکییەک لە بەردەرکی سەرای شارەکە بۆ بەرز راگرتنی یادەکە بەڕێوەچوو.

ئامادەبووان بە ووتنەوەی سروودی نیشتیمانیی ”ئەی رەقیب” و چەند سروودێکی دیکەی نەتەوەیی مەراسیمەکەیان دەستپێکرد و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی کارەساتەکەی هەڵەبجە راگیرا و تەواوی جموجوڵی هاوڵاتییان وەستێندرا.

رێکخەرانی چالاکییەکە باس لەوەدەکەن، ئامانجی ئەوان لە رێکخستنی چالاکیەکان لەو رۆژەدا بەمەبەستی بیرخستنەوەی نەوەی ئێستایە لەو کارەساتەی روویداوە و داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن بۆ ”رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە” یەکگرتوو بن لەبەرامبەر هەڕەشەکان.

پێشنیوەڕۆی رێککەوتی 16-3-1998، رژێمی رووخاوی پێشووی بەعس بە چەکی کیمیایی بۆردوومانی هەڵەبجەی کرد و زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتیی کورد شەهید بوون و 10 هەزار کەسیش وەک بەرکەوتووی هێرشەکە مەزەندە دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا