ئیسرائیل داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ کوردستان نەکەن

ئەم بابەتە 422 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، “ئەگەری زیادبوونی هێرشی تیرۆرستی ئێران بۆسەر هاوڵاتیانی زیادبووە”، هاوکات داوای لە هاوڵاتیانی کرد گەشت بۆ چەند وڵات و ناوچەیەک نەکەن لەناویشیاندا هەرێمی کوردستان.

لە راپۆرتێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیلدا هاتووە، “لەلایەن ئێران و پارێزەرە هەرێمییەکانییەوە هەوڵ هەیە بۆ ئازاردانی ئیسرائیلییەکانی دەرەوەی ئیسرائیل”.

میدیاکانی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو ئاماژەیان بە ناوی ئەو شوێنانە کردووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل داوا لە هەوڵاتیانی دەکات سەردانیان نەکەن لەوانەش، ئیمارات و بەحرەین، ئوردن و میسڕ، تورکیا و هەرێمی کوردستان، ئازەربایجان و ئەرمینیا.

بەپێی ئامارێکی فەرمی لە ئێستادا نزیکەی 80 خێزانی جولەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە و دەژین.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک