پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی ئاگرەکەی لەنگە بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکەی لەنگە ئاگرێکی ئێجگار گەورەبوو، کۆنترۆڵکردنی ئاسان نەبوو، هەروەها جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو، پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لیژنەیەک بۆ بەدواچوون لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پێکهێندراوە.

رۆژی چوارشەممە 28ی شوباتی 2024 پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، دەمودەست تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەیەکی کەمدا بە هەوڵی ئەفسەر و کارمەندانی توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکۆی (2400) دووکان (166) دووکانی بازاڕەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشت، ئەوە جگە لەوەی (90) کەس لە کارمەندانی بەرگری شارستانی و کاسبکارانی بازاڕەکە و هاووڵاتییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیان تێکچوو، بەشێکیان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی رووداوەکە چارەسەرکران و (24) کەسیشیان گواسترانەوە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە، ئاگرێکی ئێجگار گەورەبوو بە بەرزی زیاتر لە سێ مەتر و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نەبوو، هەموو هەوڵێکی تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی تریش بۆ ئەوە بوو ئاگرەکە کەمترین زیانی هەبێت و کەلوپەلی کاسبکاران لە سووتان رزگار بکرێت، هاوکات لەو کارەساتەدا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر رووداوەکەدا رێکخراوێکی تورک بەناوی “میساقی میلـلی” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وەک چۆن پێشتر دوکانەکانی کەرکوکمان سووتاند ئاواش هی هەولێرمان سووتاند.

لە بەیاننامەکەدا رێکخراوەکە باس لە سووتاندنی 1315 دوکانى بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکات لە کۆی دوو هەزار 315 دوکان لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، کە ئەوان سووتاندویانە بۆ ئەوەی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر هەڵبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا