هەوڵی لێپرسینەوە لە كازمی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

كوتلەی فەتحی پەرلەمان ئاشكرایدەكات چەندین واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری كوتلەی فەتح بە میدیاكانی راگەیاندووە، لە پەرلەمان واژۆیەكی زۆر لە كوتلە سیاسییە جیا جیاكان كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران وەڵامیان بداتەوەو لێپرسینەوەی لێبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردن لەسەر لێپرسینەوەی كازمی بەردەوامە و كۆتایی پێنەهاتووە، دوای دەست پێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی داهاتووی پەرلەمان كاتی بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان دیاری دەكرێت.

فەتلاوی وتیشی، “فایلی زۆر هەیە كە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ كازمی لەسەر بكرێت، بەڵام گرنگترینیان دۆخی ئەمنی و سەقامیری و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا