50 كۆچبەری نایاسایی لەدەریای ناوەڕاست خنكان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنیان بەئەوروپا، 50 كۆچبەری نایاسایی لەدەریای ناوەڕاست خنكان.

كەشتی ئۆشن ڤایكینگی تایبەت بە رێكخراویی بەهاناوەچوونی ئەوروپی بڵاویكردەوە تیمەكانیان لەدەریای ناوەڕاست توانیویانە 25 كۆچبەر رزگار بكەن كە لەكەناراوەكانی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بەرێكەوتوون.

رێكخراوەكە لەزاری كۆچبەرە رزگاربووەكانەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەرەتای دەرچوونیانەوە لەكەناراوەكانی لیبیاوە، 50 كۆچبەری تر كە لەو بەلەمەدا بوون، خنكاون.

پێشتر رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردبووە، بەتەنها لەمساڵدا 227 كۆچبەری نایاسایی لەدەریای ناوەڕاستدا خنكاون، جگە لەو ژمارەیەش رۆژانە چەندین كەس بێسەروشوێن دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا