پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 25/10/2023، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ژمارە پێنجی ئەنجامدا، یەکێک لە بڕگەکانی کارنامە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2024-2023 لەو بارەیەوەش بڕیاریدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەن لە لایەکەوە جەختی لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران کردەوە، لە لایەکی ترەوەش جەختی لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن کردەوە و ڕاگەیەندرا،” لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی 2024-2023 بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجوومەنی زانکۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 28/10/2023ی وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند و هەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵای بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەندکرد.
جەختیکردەوە و وتی،” داواکارین لە سەرجەم خوێندکاران بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە”.